مەكتەبی سیاسی پارتی وەڵامی پێشنیاری چوار لایەنەكە دەداتەوە

ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  بە مەبەستی وەڵام دانەوە بە پێشنیاری چوار لایەنەکە (یەکێتی، گۆران، کۆمەڵ، یەکگرتوو) لە هاوینە هەواری پیرمام کۆبوونەوە و بریارە پێشنیاری خۆیان و ئامادەکاری بۆ وەڵام هەرچوار لایەن بکەن.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هاوینە هەواری پیرمام کۆبوونەوە، ئامانج لە کۆوبونەوەکە ئامادەکارییە بۆ پێشنیاری هەر چوار حزبە سیاسیەکەی کوردستان کە بڕیارە سبەی لە کۆبوونەوەی لایەنەکان باس بکرێت.

بەپێی هەواڵێكی باسنیوز، پارتی چاوەڕوانی هەردوو پێشنارەکە دەکات، کە چوار لایەنەکە ئاراستەی دەکەن دوای وەرگرتنی دوو پێشنیارەکە دواتر گفتووگۆی وردی دەکەن و لەگەڵ لیژنەی یاسایی کۆبوونەوە دەکەن و وەڵامیان دەدەنەوە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیاند: هۆکاری ئەوەی کە پارتی لەسەر وەڵام دانەوەی پێشنیاری چوار حزبەکە بە تەنیا گفتووگۆ دەکات و وەڵامیان دەداتەوە، ئەوەیە کە ئەوە پارتییە کاندیدی هەیە بۆ ئەو پۆستە و دواجار دەبێت ئەو وەڵامی بداتەوە.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەروو: ئەگەر هاتوو پارتی بەپێشنیارەکان ڕازی نەبوو ئەوە لە کۆبوونەوەی داهاتووی لایەنەکان بەجددی قسە لەسەر میکانیزمی دیکە دەکرێت.



PM:02:00:16/09/2015