ڤیدیۆ...دوو برای دووانە دوای 70 ساڵ بەیەك شاد دەبنەوە

دوو برای دووانە دوای حەفتا ساڵ لە دابڕان بەیەك شاد دەبنەوە، ساتی بەیەك گەشتنەوەشیان بینەرێكی زۆر دەبێت.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوكراوەتەوە، ساتی بەیەك گەیشتنەوەی دوو برا دەبینرێت كە دوای 70 ساڵ دابڕان بەهۆی جەنگی دووەمی جیهانییەوە، بەیەكتر شاد دەبنەوە، دیمەنەكەش بەهۆی كاریگەرییەوە بینەرێكی زۆری دەبێت.

ئەو دوو برا دووانەیە كاتێك دایكیان نەخۆش دەكەوێت و ناتوانێت چاودێریان بكات، دەدرێن بە دوو خێزانی پۆڵەندی، دواتر چەندین ساڵ بۆ یەكەتر دەگەڕێن تا دەوای حەفتا ساڵ یەكتر دەدۆزنەوە.

ئەو دوو منداڵە كاتێك لەدایك دەبن كە دایكیان لە زیندانێكی ئەڵمانیا دەستگیر كراوە، دوای ئەوەی لەدایكیش دەبن لەلایەن ڕێكخراوی خاچی سورەوە دەنێردرێن بۆ پۆڵەندا تا بەخێو بكرێن.

یەكێك لەو دوو برایە هەر لە پۆڵەندا ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت و ساڵی ڕابردووش چەند زانیارییەك دەربارەی دایكی بۆ ئاشكرا دەبێت و دەزانێت پاش گەڕانێكی زۆر بۆ منداڵەكانی لە ساڵی 1952 كۆچی دوایی كردووە كاتێكیش دەزانێت برایەكی دووانەی هەیە، لە گەڕان بەردەوام دەبێت تا بەیەك شاد دەبنەوە.



PM:03:58:16/09/2015