بەڤیدیۆ:رۆما خاڵێکی لەبەرشلۆنە وەرگرت و بایرن و چێڵسی سەرکەتنیان تۆمار کردوو ئارسناڵیش دۆرا

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەمشەو هەشت یاری ئەنجام دراو لەگرنگترین  یاریدا بەرشەلۆنە لە شاری رۆما رووبەڕووی یانەی ئەوشارە بووەو لە ئەنجامدا بە گۆڵێک هەردوولا یەکسانبوون،
گۆڵی بەرشەلۆنە سواریز تۆماری کردوو ، گۆڵی بەرامبەری رۆما ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی  تۆماری کرد.

گۆڵەکانی رۆما و بەرشەلۆنە:


لە یاریەکی تردا یانەی چێڵسی گەرایەوە سەرکەوتنەکانی دوای ئەوەی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە یانەی ماکابی تەل ئەڤیڤی ئیسرائیلی  هێنا.
چوار گۆڵەکەی چیڵسی ویلیان وئۆسکارو کۆستا و فابریگاس تۆماریان کرد.

چوار گۆڵەکەی چیڵسی :


یانەی بایرن میونخیش لە وێنان شکستی بە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی ئەو وڵاتە هێناو بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر گەرایەوە بۆ ئەڵمانیا.
گۆڵەکانی بایرن میونخ مۆلەر دوو گۆڵ و ماریۆ گۆتزە گۆڵەکەی تری تۆماری کرد.

سێ گۆڵەکەی بایرن میونخ:


یانەی ئارسناڵێش توشی دۆران هات لەسەر دەستی یانەی دینامۆ زەگریبی کرواتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێکو  لە خولەکی ٤٠یشدا ئۆلیڤەر جیرۆی بە کاردی سوور کرایە دەرەوە.

یانەی ڤالەنسیای ئیسپانیش لە نێوا یاریگا و هاندەرانیدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی زینیتی روسی دۆرا.


یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالیش لەگەڵ دینامۆکێڤی ئۆکرانی بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو لا یەکسانبوو.

لیڤەرکوزن ٤-١ باتی بۆریسۆڤ
لیۆن ٢-٢ گینیت


ئا/ شاهۆ فایق

AM:12:00:17/09/2015