ئەمڕۆ پێنج لایەنەکە لەهەولێر هەشتەم کۆبوونەوە سازدەکەن

لەماوەی دوو مانگدا حەوت کۆبوونەوە لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم سازکراوە، ئەمڕۆ لەهەولێر هەشتەمین کۆبوونەوە سازدەکرێت.

وەک لە کۆبوونەوەی پێشوودا بڕیار درا، ئەمڕۆ ٩/١٧ پێنج لایەنەکە کۆبوونەوەی هەشتەم سازدەکەن، ئەو کۆبوونەوەیە تایبەتە بە دیراسەکردنی رای چوار لایەنەکە لەسەر چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و دەسەڵاتەکانی، چوار لایەنەکە بۆ ئەم پرسە دوو بژاردەیان خستۆتە بەردەم پارتی.

فواد حسێن لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی رابردوودا تەمەنای خواست لە کۆبوونەوەی داهاتوودا کە دەکەوێتە پێش جەژنی قوربان پێنج لایەنەکە بگەنە رێککەوتن، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک دیار نییە بۆ رێککەوتن، هەرچەندە چوار لایەنەکە یەکێک لەبژادەکانیان هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمە لە رێگای خەڵکەوە کە ئەمەش هەندێک ناوەند بە "سازش" ناوزەدی دەکەن.



AM:10:10:17/09/2015