كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكە بێ ئەنجام كۆتایی هات

كۆبوونەوەی ئەمرۆ نێوان پێنج لایەنی سیاسی هەرێم لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم كۆتایی‌و هات لایەنەكان نەگەیشتنە هیچ رێكەوتنێك‌و كۆبوونەوەی دواتر لەهەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا بوو کە ڕۆژی سێشەممە هەریەکە لە گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو کۆمەڵ ڕایانگەیاند: دوو بژاردەیان بۆ پارتی ئامادەکردووە و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە لەگەڵ پارتی بگەنە سازان.

وابڕیارە كۆبوونەوەی داهاتوو رۆژی 6ی مانگی داهاتوو لە سلێمانی بەڕێوە بچێت.



PM:02:12:17/09/2015