داوای 34 ساڵ زیندان بۆ فەتحوڵا گوڵەن دەكرێت

داواكاری گشتیی توركیا چەندین تۆمەت دەخاتە پاڵ فەتحوڵا گوڵەن‌و داوا دەكات سزای زیاتر لە 30 ساڵ زیندان بەسەر ناوبراودا بسەپێنرێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی، داواكاری گشتی توركیا رایگەیاند فەتحوڵا گوڵەن كە ئێستا نیشتەجێی ئەمەریكایە بەتۆمەتی سەركردایەتی كردنی رێكخراوێكی چەكداریی سزای 34 ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.

فەتحوڵا گوڵەن یەكێك لە رەخنەگرانی سیاسەتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیایە‌و بەردەوام لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتە بە پیلانگێڕی دژی توركیا تۆمەتبار كراوە.



AM:10:17:18/09/2015