هێزیکی ئه‌مه‌ریکی که به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له ڕزگارکردنی موسڵدا هێنراونه‌ته کوردستان له‌نزیک شاری موسڵ، له شارۆچکه‌ی مه‌خمور جێگرده‌کرێن.
عه‌مید زه‌نون سه‌بعاوی به میدیاکانی عێراقی راگه‌یاند" 90 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له مه‌خمور جێگیرکران بۆ به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی شاری موسڵ".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه ده‌ڵێت " کاری ئه‌و هێزه مه‌شقپێکردنه به هێزی پێشمه‌رگه‌و سووپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش به سه‌رپه‌رشتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ژوورێکی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانی سووپای عێراق پێکهێنرا.
ئاماده کاری بۆ رزگارکردنی شاری موسڵ به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و پێش ده‌چێت و ئاماژه‌کان ئه‌وه پێشان ده‌ده‌ن ده‌ستپێکردنی هێرش نزیکبۆته‌وه.