گوڵەن رای خۆی لەسەر کێشەکانی باکوری کوردستان دەربڕی

سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەت لەتورکیا، فەتحوڵا گولەن دەڵێت: ئەو برایانەتان کە هەزار ساڵە پێکەوە دەژین، ئەمڕۆ مامەڵەیەکی وەحشییانەیان لەگەڵ دەکرێت لە لایەن کەسانێکەوە کە ڕەنگی وەحشییان گرتووە.

فەتحوڵا گولەن لە وتارێکی ڤیدیۆییدا کە رۆژی 11/9/2015 لە ماڵپەڕی (www.herkul.org) دا بڵاوبووەتەوە دەڵێت: دەمەوێت سەرنجتان بۆ بابەتێکی نادیار ڕابکێشم؛ دە ساڵ پێش ئێستا ڕەچەتەیەکمان (ڕێگا چارەیەکمان) پێشکەشکرد کە پەیوەندی بەو فیتنە و فەسادە بەربڵاو و ئەو خوێنڕشتنەوە هەبوو کە ئێستا ناوچەکەی سوور کردووە. دەشێت ئەم ڕەچەتەیە ڕەنگدانەوەی ئاسۆی ئێمە بێت، هەرچەندە ئاسۆکانی ئێمە تەسکن؛ بەڵام کاتێک کە کەسانی دانا و شارەزا ئەم ڕەچەتەیەیان دی وتیان "ئەمە ئەو ڕەچەتەیەیە کە هەموو کێشەکان چارەسەر دەکات بەڵام عەجەبا بۆچی لای لێنەکراوەتەوە؟".

گوڵەن لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" ئەو برایانەتان کە هەزار ساڵە پێکەوە دەژین، ئەمڕۆ مامەڵەیەکی وەحشییانەیان لەگەڵ دەکرێت لە لایەن کەسانێکەوە کە ڕەنگی وەحشییان گرتووە. ئەو مرۆڤە پاک و بەڕێزانە ئەمڕۆ لە ناوچەکانی خۆیاندا ئەوپەڕی بێڕێزییان بەرامبەر دەکرێت و ڕووبەڕووی زوڵم و ستەم دەبنەوە". 



PM:08:23:19/09/2015