لەسەر دوو بژاردەی چوار لایەنەکە پارتی لە کۆبوونەوەدایە

مەکتەبی سیاسی پارتی بە ئامادەبوونی بارزانی لەسەر هەردوو بژاردەی چوار لایەنەکە لە کۆبوونەوەدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ ٩/٢٠ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سازکردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو بژاردەیەی رۆژی ٥ شەممەی رابردوو ٩/١٧  لەکۆبوونەوەی پێنج لایەنەکەدا هەر چوار لایەنی گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ خستیانە بەردەم پارتی".

ئەو سەرچاوەیەی  ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پارتی پەلەیەتی لە وەڵامدانەوەی چوار لایەنەکە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی پارتی ئەو دوو بژاردەیە رەتدەکاتەوە، چونکە ئەو هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکدایە لەخەڵکەوە بە کۆمەڵێک دەسەڵاتی بە‌هێزەوە، نەک بەکۆمەڵی دەسەڵاتی تەشریفاتیەوە کە وەک چوار لایەنەکە پێشنیاریان کردووە.



PM:01:02:20/09/2015