باوكێك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچە 10 ساڵەكەی

لەناوچەیەكی میانمار پیاوێك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچێكی خۆی، دواتر لەلایەن شێخی ناوچەكەیانەوە لەسێدارە دەدرێت.

پیاوێكی تەمەن 56 ساڵ كە چوار ژنی هێناوە و خاوەنی 34 منداڵە دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر یەكێك لە كچەكانی، دواتریش ئەو منداڵە بەهۆی برین و ئازاری زۆرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت.

ئەو ناوچەیەی ئەو پیاوەی تێدا نیشتەجێیە زۆرینەی دانیشتوانەكەی موسڵمانن و یاساكانی ئاینی ئیسلامی تێدا جێبەجێ دەكرێت، دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكەش شێخی ئەو ناوچەیە بڕیار دەدات بەملپەڕاندنی ئەو پیاوە.

بە پێی هەواڵێك كە لە چەند میدیایەكی عەرەبیدا بڵاوكراوەتەوە، ئەو پیاوە بەر لەوەسەری بپەڕێنن بە شێخی ناوچەكەیانی ڕاگەیاندووە كە پێغەمبەریش كچێكی تەمەن نۆ ساڵی خواستووە، ئەو شێخەش پێی ڕاگەیاندووە كە تۆ ئەم تاوانەت دژ بە كچی خۆت ئەنجامداوە، دواتریش لەلایەن پێنج كەسەوە سەری ئەو پیاوە لە لاشەی جیادەكرێتەوە.



PM:04:02:20/09/2015