ڤیدیۆ...هەیفا و ئەحلام بە گۆرانییەكی كوردی دەكەونە هەلەكە سەما

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب هەیفا وەهبی و ئەحلام لەگەڵ گوێگرتن لە گۆرانییەكی كوردی دەكەونە سەما كردن.

هەیفا وەهبی و ئەحلام دوای ئەوەی لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (Big Apple Music Awards) بۆ ساڵی 2015 ئامادە دەبن، و گوێیان لە گۆرانییەكی كوردی دەبێت كە فەرهاد بەزلەی هونەرمەندی كورد پێشكەشی دەكات، دەكەونە سەما كردن.

لەو ئاهەنگەدا فەرهاد بەزلە وەك باشترین گۆرانبێژی كورد و هەیفا وەهبی وەك باشترین ئەستێرەی عەرەب خەڵاتیان پێبەخشرا، هەروەها ئەحلامیش وەك ڕێزلێنانێك بۆ كارە هونەرییەكانی خەڵاتی وەرگرت.

خەڵاتی (Big Apple Music Awards) یەكێك لە خەڵاتە بەناوبانگەكانی جیهان كە ساڵانە دەبەخشرێتە چەندین هونەرمەندی جیاواز لەسەرجەم وڵاتانی جیهاندا.



PM:03:23:21/09/2015