بەڵگەنامە نهێنییەكان پەیوەندی ئێران‌و ئەلقاعیدە ئاشكرا دەكەن

سەبارەت بە پەیوەندی ئێران‌و رێكخراوی ئەلقاعیدە، بەتایبەت سەبارەت بە گۆڕینەوە دیل لەنێوان هەردوو لا چەندین بەڵگەنامە بڵاوكراونەتەوە كە ئەم پەیوەندییانە ئاشكرا دەكەن.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لەدوا ژمارەی خۆی 21/9/2015، كۆمەڵێك بەڵگەنامەی "ئوسامە بن لادن"ی بڵاوكردەوە كە نیشانی دەدات سەركردەكانی ئەلقاعیدە‌و ئێران لە دەیەی 90ی زایینی پەیوەندییەكی نزیكیان پێكەوە بووە.

ئەو بەڵگەنامانەی كە پاش كوژرانی بن لادن لە ساڵی 2011 تۆمار كراون، نیشانی دەدات كە ئەندامانی ئەلقاعیدە بە بێ هیچ كێشەیەك‌و بە ئازادی لە ئێران چالاكییان ئەنجام داوە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانە قاعیدە لە ساڵی 2006 هەوڵی كردنەوەی نوسینەگەیەكی لەتارانی پایتەختی ئێران داوە، بەڵام بەهۆی باری دارایی كردنەوەی ئەو نوسینگەیە نەكراوەتەوە.

"پۆل كریشنیك" پسپۆڕی ئەمەریكی بە شەرقولئەوستەی وتووە كە بلۆك كردنی داراییەكانی شەش سەركردەی قاعیدە لەئێران، لەلایەن وەزارەتی خەزانەداری ئەمەریكا نیشانی دەدات كە تاران هۆكاری سەرەكی دابینكردنی پێویستی دارایی قاعیدە لە پاكستان‌و ئەفغانستانە.



PM:05:38:21/09/2015