سامانە سروشتییەکان هۆكاری كێشەی غاز ئاشكرا دەكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕوونکردنەوەیەکدا هۆکاری دروستبوونی کێشەی غازی ئاشکراکردو و ڕایگەیاند ئەو کێشەیە تا ٢٤ی ئەم مانگە ئاسایی دەبێتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: هۆکاری قەیرانی غاز کە چەند رۆژێکە هەموو هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لەبەر چاکردنەوە و (صیانە)ی ئامێرەکانی کۆمپانیای (دانا غاز)ە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بەرهەمی غازی لە نیوەی بەرهەمی ئاسایی کەمتر بووە لەو ماوەیەدا و ئێستا رۆژانە ئاستی بەرهەمی غاز بەرزتر دەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێت تا رۆژی ٢٤/٩/٢٠١٥ بگاتەوە ئاستی خۆی.

ڕوونکردنەوەکە ئاماژە بە نرخی غاز دەکات و دەڵێت: نرخی غاز، ئەم نرخەی ئێستا لەلایەن وەزارتی نەوتی حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە دانراوە و لە هەموو عێراقدا یەک نرخە، هەروەها فرۆشتنی غاز لە لایەن کۆمپانیای (دانا غاز)ەوەیە لەرێگای کۆمپانیایەکی بەڵێندەر دابەش دەکرێت بەسەر کارگەکانی پڕکردنەوەی بوتڵی غازدا بە چاودێری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.



PM:02:02:23/09/2015