وێنە...ئەنجلینا جولی لەم جەژنەدا قوربانی دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی پیرۆزبای جەژن لە موسڵمانان دەكات و وێنەی خۆی مەڕێك بڵاودەكاتەوە.

ئەنجلینا جولی لەڕێی پەیجە تایبەتییەكانیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پیرۆزبای جەژنی قوربان لە موسڵمانان دەكات و دەنوسێت "جەژنی قوربان لە هەموو فانە موسڵمانەكان پیرۆزبێت"، لەگەڵ ئەو پەیامەشدا وێنەیەكی خۆی لەگەڵ مەڕێكی دەستكردا بڵاودەكاتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ قوربانی كردن لەم بۆنەیەدا.

بڵاوكردنەوەی ئەم پەیامە لەلایەن جولییەوە خۆشحاڵییەكی زۆری جەماوەرە موسڵمانەكەی بەدوای خۆیدا هێنا دەنگدانەوەیەكی باشی لێكەوتاووە و بووە مانشێتی زۆرێك لە میدیاكان.



PM:12:02:25/09/2015