سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ئومید خۆشناو دەڵێت" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامی پیرۆزبایی خۆیدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، چه‌ند بابه‌تێك ده‌ورووژێنێت كه دووره له مه‌بده‌ئی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن و، به مه‌غزایه‌كی سیاسیی زۆره‌وه قسه ده‌كات!".
ئومید خۆشناو وەڵامی سەرۆکی پەرلەمان دەداتەوەو لە ماڵپەڕی حیزبەکەیەوە دەڵێت" سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆی نییه مه‌به‌سته سیاسییه‌كانی تێكه‌ڵ به په‌یامێك بكات و به ناوی په‌رله‌مانیشه‌وه بڵاوی بكاته‌وه".
ناوبراو دەڵێت: هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و راستییه باش ده‌زانن، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ له‌باربردنی ئه‌و ڕێككه‌وتن و سازانه‌ی له‌نێوان له‌لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌یشتنه سازان و ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، چ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه.
(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، راگەیاند: ''هه‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه، سه‌ركرده یان سه‌رۆكی ده‌ستگایه‌ك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ده‌كات، ده‌بێت به‌شیك بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی، به‌تایبه‌تیش له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دڵه‌راوكێیه، به‌تایبه‌تییش كه خه‌ڵكی له رووبه‌رووبوونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یران، كه‌چی به‌داخه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامی پیرۆزبایی خۆیدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، چه‌ند بابه‌تێك ده‌ورووژێنێت كه دووره له مه‌بده‌ئی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن و، به مه‌غزایه‌كی سیاسیی زۆره‌وه قسه ده‌كات! جارێ پێش هه‌موو شتێك ده‌ڵێت، به ناوی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاخر په‌رله‌مانی كوردستان بریتییه له دامه‌زراوه‌یه‌ك، راسته به‌پێی پێڕۆ و یاسا به‌ركاره‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تیی په‌له‌رمان ده‌كات، به‌ڵام كاتێك مه‌غزا سیاسییه‌كانی خۆی تێكه‌ڵ به بابه‌تێك ده‌كات، ئه‌و مه‌غزا سیاسیانه‌ی كه حزبه‌كه‌ی ئه‌و هه‌یه‌تی، له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و مافه‌ی نابێت به ناوی ته‌واوی په‌رله‌مانه‌وه قسه بكات.''
هه‌ر ده‌رباره‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه، خۆشناو وتی: ''باس له‌وه ده‌كات كه گوایه ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رفه‌تمان به لایه‌نه سیاسییه‌كان داوه بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان تا رێك بكه‌ون، كه‌چی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و راستییه باش ده‌زانن، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ له‌باربردنی ئه‌و ڕێككه‌وتن و سازانه‌ی له‌نێوان له‌لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌یشتنه سازان و ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، چ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه.''
ئومێد خۆشناو لە درێژەی قسەکانیدا کە زۆر درێژترە لە پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمان، وتی: ''سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا وای وێنا ده‌كات، كه گوایه ئێمه له په‌رله‌مان ده‌رفه‌تمان به لایه‌نه سیاسییه‌كان داوه، نا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رچی له ده‌ستیان هاتوو و له توانایاندا هه‌بوو به زیاده‌یشه‌وه كردیان، ئه‌وه‌ی نه‌شكراوه بۆیان نه‌چووه‌ته سه‌ر و پێیان نه‌كراوه، ئه‌گینا هه‌موو هه‌وڵێكیان دا؛ باشترین به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌وقسانه ئه‌وه‌یه، له 23ی حوزه‌یراندا چه‌نده ده‌هۆڵی سه‌ركه‌وتنیان لێدا و كوتا و، وایان نیشانی خه‌ڵكی كوردستان دا كه ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین، به‌ڵام له 19ی ئابدا وه‌ڵامه‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆیان بچووبایه سه‌ر، 19ی ئاب جگه له‌وه‌ی پێشێلكارییه‌ك بوو له رێككه‌وتنێكی چه‌ند سه‌عات پێشووتر، كه به شایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و نوێنه‌ری ئوئێن و هه‌ر پێنج حزبه‌كه گه‌یشتنه رێككه‌وتن، تا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رابگیرێ و دوا بخرێ تا بگه‌ینه ئه‌و سازانه‌ی كه هه‌مووان مه‌به‌ستمانه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ كرده‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردنه‌وه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌بار برد و پێشێلی كرد؛ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌شێكه له‌وه‌ی ئێستا متمانه‌یش له‌نێوان له‌یه‌نه سیاسییه‌كاندا نه‌بێت؛ حه‌قه چونكه هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ له‌باربردنی ئه‌و رێككه‌وتنه.''
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ده‌شڵێـت، ''سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باس له چاكسازی ده‌كات، ئێمه‌یش ده‌پرسین: خێره په‌رله‌مانی كوردستان، یان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كه‌ی، ئێستا و به‌و شێوازه باس له چاكسازی ده‌كه‌ن كه ده‌بینن پرۆژه‌یه‌كی چاكسازیی ریشه‌یی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه هه‌یه و، ئه‌ویش باس له هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات و، گوایه به‌رده‌وام ده‌بین؟ ئێمه ده‌پرسین: كامه له هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان به ئاراسته‌ی چاكسازین، له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یاخود له حكوومه‌ته‌وه؟، به دڵنیاییه‌وه ئێستا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانن له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، كه نه‌یتوانییوه رۆڵ له‌و بابه‌ته‌دا ببینێت، تا ئه‌مڕۆ بێت و ئه‌و بابه‌ته ده‌رخواردی خه‌ڵكی كوردستان بدات، به‌وه‌ی گوایه به‌رده‌وام ده‌بن له پرۆسه‌ی چاكسازیكردن.''
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی هێرش دەکاتە سەر گۆڕانیش و دەڵێت''ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حزبه‌كه‌ی نه‌بوونایه، به دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامی باشتری ده‌بوو له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه.''