یەكێتی: هیچ لایه‌نێك ناتوانێت كاروانی ئاوه‌دانی هه‌ڵه‌بجه بوه‌ستێنێت
نوێنەرێكی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكی ئەمرۆ هەڵەبجە دەڵێت ئه‌وان خوازیاربوون كه پارتی‌و سۆسیالیستیش به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان بكردایه، به‌ڵام كه به‌شدارنه‌بون هیچ گرفتێك بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه دروستنابێت.
ئەمرۆ لە كۆنگره‌یەكی ڕۆژنامه‌وانیه‌دا جه‌میل جه‌مال به‌گ، یه‌كێك له‌نوێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، راگەیاند ئه‌وان خوازیاربون كه پارتی دیموكراتی كوردستان‌و حزبی سۆسیالیستیش به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان بكردایه، واژۆیان له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه بكردایه، به‌ڵام كه به‌شدارنه‌بون هیچ گرفتێك بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه دروستنابێت، هیچ لایه‌نێكیش ناتوانێت كاروانی ئاوه‌دانی هه‌ڵه‌بجه بوه‌ستێنێت.
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا عه‌لی عوسمان، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونی حه‌وت لایه‌نی سیاسی له‌سه‌رداوای خۆیان له‌بینای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كۆبونه‌وه، توانیان بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه، هه‌رلایه‌نه‌و به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نیان به‌سه‌ردا دابه‌شكردا،
ڕونیشی كرده‌وه، له‌دوای واژۆكردنی لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، دوا واده بۆ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌رواری (10- 10- 2015) دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مڕۆوه هه‌تا ئه‌و به‌رواره لایه‌نه سیاسیه‌كان ناوی كاندیده‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، له‌وێشه‌وه ڕێكاری یاسایی بگیرێته به‌ر بۆده‌ستبه‌كاربونیان.
AM:10:35:26/09/2015