هەدەپە: توركیا لەناوچە كوردییەكان بەنیازی كۆدەتای هەڵبژاردنە

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) لەپەرلەمانی توركیا دەڵێت: حكومەتی ئەو وڵاتە بۆ گۆڕینی ناوچەكانی دەنگدان بە بیانوی نەبوونی ئاسایشی هەڵبژاردن، بەنیازە كۆدەتایەكی هەڵبژاردن ئەنجام بدات‌و ساختەكاری بكات.

بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێری ئاناتۆلی، ئیدریس بالوكان، سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا دەڵێت: حكومەتی توركیا لەهەوڵی ئەوەدایە بە بیانوی نەبوونی ئاسایش لەناوچەكانی باكوری كوردستان سندوقەكانی دەنگدان بۆ ناوچەكانی دیكە بگوازێتەوە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ ساختەكاریی ئاشكرا‌و كۆدەتایەكی هەڵبژرادن لەباكوری كوردستان.

وتیشی: دەنگۆی نەبوونی ئاسایشی هەڵبژاردن‌و گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان بۆ ناوچەكانی دیكە لەلایەن پارتەكەی ئەردۆغان سازكراوە تا خەڵكی كوردستان نەتوانن دەنگ بدەن.



PM:01:03:26/09/2015