ماڵپه‌ڕیکی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوبانگ ( زه نه‌یشن ) بڵاویکردۆته‌وه که به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا ده‌که‌ن ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ته‌نها دوو خولی په‌رله‌مانی بێت.
به‌وپێی هه‌واڵه‌که‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه نوێنەرانی قونسوڵیەتەکانی ئەمریکاو بەریتانیا دا‌واشیان کردوە کە ڕیفۆرمێکی جدی و سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بکرێت کە ئیستا بۆتە لانکەی سەرکوت کردنی ئازادی و ڕادەربڕین .
ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریکیه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جێگری وەزارەتی دەرەوە پیتەر ماکگۆرکی ناردوە بۆ هەرێم بۆ کۆبونەوە لەگەڵ کوتلە سیاسیە کوردیەکان بۆ دیاری کردنی سەرۆکێکی تازە لە ماوەیەکی دیاری کراودا.
ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که‌وه پێیان باش بوو بارزانی بمێنێته‌وه وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌و تێڕوانینهشیان له پرسی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ( زهنهیشن ) پێده‌چێت سه‌ره‌تای پێداچوونه‌وه بێت به پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا ئه‌وروپاوه.