سەرۆكی فەیسبوك ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بۆ ئاوارەكان دابین دەكات

سەرۆكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەكۆبوونەوەی بەشی تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان راگەیاند ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بۆ ئاوارەكانی سوریا دابین دەكات.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، مارك زۆكربێرگ، سەرۆكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەوتەكانیدا ئاماژەی بە توێژینەوەیەك كرد كە بەوتەی ئەو لە هەر 10 كەسێك كە دەستی بە ئینتەرنێت دەگات، كەسێك لە هەژاری رزگاری دەبێت.

تا ئێستا روون نیە كە مارك زۆكەربێرگی تەمەن 31 ساڵ چۆن دەتوانێت ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بۆ سەدان هەزار ئاوارە دابین بكات.

بەپێی ئامارەكان نزیكەی 4 ملیۆن خەڵكی سوریا  لەساڵی 2011 ەوە لە سوریا   هەڵاتوون‌و نزیكەی 80 هەزاریان لە كەمپی زەعتەر لە باكوری ئوردون دەژین.



PM:03:02:27/09/2015