فەرەنسا یەکەم هێرشی ئاسمانی کردە سەر داعش لە سوریا

هێزی ئاسمانی فەرەنسا بۆ یەکەمجار، هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر بارەگاکانی چەکدارانی داعش لە سوریا.

سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە ماوەی دوو هەفتەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی چەند بارەگایەکی داعشیان لە سوریا بۆردوومان کردووە.

سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەم هێرشە جەختکردنەوەی وڵاتەکەیەتی لە "بنبڕکردنی تیرۆری داعش” و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەنجامدراوە.

هەر لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا هاتووە، کە هەر کاتێک ئاسایشی نەتەوەیی فەرەنسا بخرێتە ژێر مەترسی، "هێرشی ئاسمانیی دژی داعش دووبارە دەکەینەوە”.



PM:03:52:27/09/2015