قه‌ره‌یڵان: له‌ 80% سێ هه‌رێمی باکور له‌ ژێر ده‌ستی گه‌ریلادایه‌

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل، موراد قه‌ره‌یڵان رایگه‌یاند" له‌سه‌دا 80ی‌ هه‌رێمی‌ جوله‌مێرگ‌و شرناخ‌و دێرسیم له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ گه‌ریلادایه‌".

قه‌ره‌یڵان وتی " سووپا تورکیا ناتوانێت بچێته‌ هه‌رێمه‌كانی‌ جۆله‌مێرگ‌و شرناخ‌و دێرسیم".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌که‌که‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (یه‌نی‌ ئۆزگوور پولیتیكا(  ی راگه‌یاند: له‌ گه‌ڤه‌ر هه‌تا ئۆرامار، زۆربه‌ی‌ ڕێگاكانی‌(ئامه‌د -چه‌ولیك، موش-چه‌ولیك‌و به‌دلیس، دێرسیم-ئه‌رزه‌روم، دێرسیم-پولوور) له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی‌ گه‌ریلادان، هاوکات ناتوانێت بچێته‌ هه‌رێمه‌كانی‌(دۆسكی‌، چاچه‌ڵاو جیلۆ).  



AM:11:45:29/09/2015