خواردنی ئەم خۆراكانە لە جگەرەكێشان دوورت دەخاتەوە

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر كاریگەری خواردن و خواردنەوە جیاوازەكان ئەنجامدراون دەركەوتووە چەند خۆراكێك هەن كە دەتوانن ڕێژەی نیكۆتین لە لەشدا كەم بكەنەوە.

1- میوەكان: خواردنی میوەكان بە گشتی و سێو و پرتەقاڵ بە تایبەتی، توانای جەستە بۆ لەناوبردنی ماددەی نیكۆتین زیاد دەكات.

2-  بروكلی و قەرنابیت ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین B5 ی تێدایە كە سییەكان پاكدەكاتەوە لە ماددەی نیكۆتین.

3-  شیرەمەنییەكان : دەبنە هۆی پاكردنەوەی لەش لە ژەهر و ماددە زیان بەخشەكانی وەك نیكۆتین، بە تایبەت خواردنەوەی شیر كە دەبێتە هۆی گۆڕینی تامی جگەرە لە دەمدا.

4- لیمۆ: خواردنی لیمۆ یاخود خواردنەوەی شەربەتەكەی، دەبێتە هۆی پاكردنەوەی لەش لە نیكۆتین، ئەمەش بەهۆی بونی بڕێكی زۆر بە ڤیتامین سی لە پێكهاتەكەیدا.



PM:03:29:29/09/2015