ڤیدیۆ...بە جلی سەر دەریاوە بچۆ بۆ ئەم بەنزینخانەیە و بە خۆڕای ئوتومبیلەكەت فول بكە

بەنزینخانەیەك لە ئۆكرانیا شێوازێكی نوێی ڕیكلام پەیڕەو دەكات بە خۆڕای بەنزین دەداتە ئەو كچانەی بە جلی ژێرەوە دەچن بۆ بەنزینخانەكە.

لە كیفی پایتەختی ئۆكرانیا یەكێك لە وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزین بڕیار دەدات بە وەرنەگرتنی هیچ بڕێك پارە لە خاوەنی ئوتومبیلانەی بە جلی سەر دەریاوە دەچنە بەنزینخانەكە و بە خۆڕای دەتوانن ئوتومبیلەكەیان پڕ بكەن.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە بە سەدان كەس لە ڕەگەزی مێ سەردانی ئەو بەنزینخانەیان كردووە و خۆشحاڵی خۆیان بەو بڕیارە دەربڕیوە، ئەوەی جێی سەرنجیش بووە چەند پیاوێك بە جلی سەر دەریای ژنانەوە سەردانی ئەو بەنزینخانەیەیان كردووە و ئوتومبیلەكانیان پڕ كردووە لە بەنزین.







PM:04:09:29/09/2015