پەرلەمانتارێكی گۆڕان زانیاریی لەسەر هەوڵی كۆدەتا لەعێراق بڵاودەكاتەوە
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی لەسەر ناوچەی سەوز‌و بڵاوبوونەوەی هەوڵی كۆدەتا لە عێراق بڵاودەكاتەوە.
بڵاوكرایه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ئیجرائاتی توند و زۆریان له ناوچه‌ی به‌غدا ده‌ست پێكردووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گوایه كه هه‌وڵی كۆده‌تا له عێراق له ئارادایه، به‌ڵام به پێێ زانیارییه‌كانی هۆشیار عه‌بدوڵا دۆخه‌كه ئاساییه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له رووی ئه‌منییه‌وه روینه‌داوه.
دوێنێ دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه هه‌وڵی كۆده‌تا له عێراق ده‌درێت و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی درابێت.
له باره‌ی بوونی ئیجرائاتێكی توندی ئه‌منی له ناوچه‌ی سه‌وز، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو هەواڵانەی کە باس لە ئیجرائاتی نوێ و توندی ئەمنی دەکەن لە ناوچەی سەوز رایگەیاند: ئێمە ئێوارەی دووشەممە وەک نوێنەرانی کورد گەراینەوە به‌غداد و هیچ ئیجرائاتێکی نوێمان نەبینوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دۆخی پشکنین و ئیجارائاتەکان وەک پێشووە و گۆرانكارییه‌ك روی نەداوە.
بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشه‌كه و زانیاری وه‌رگرتن له باره‌ی راست و دورستی ئه‌و هه‌واڵه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان به‌سه‌ركردووه و ده‌ڵێ: زۆربەی ناوچە هەستیارەکانی ناوچەی سەوزمان بەسەر کردەوه، به‌ڵام هیچ دۆخێکی نائاسایی و نوێ بەدینەدەکرا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه له كاتێكدابوو كه چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵی عێراقی و چالاكانی سیاسی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه, ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ئارادا بوون بۆ ئه‌نجامدانیی كوده‌تای سه‌ربازی له‌ناوچه‌ی سه‌وز پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
PM:05:10:29/09/2015