ئامانجی هێرشی پێشمەرگە رزگارکردنی زیاتر لە ١٠ گوندە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ ی بەیانی هێزی پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکوک دەست بە ‌هێرشێکی بەرفراوانکرد بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی شاری حەویجە.
 
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە بە سپی راگەیاند" هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە بەئاراستەی گوندەکانی ( فولکەی نادی نەفت، محەمەد خەلیل، سەید خەلەف، کواز عەرەب، کواز کورد، سەدە، مەنوسریە، کوبییە، غەرە).

سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەهەموو قۆڵەکانەوە پێشمەرگە پێشڕەویکردووە، بەڵام چەکدارانی داعش مین رێژی زۆربەی ناوچەکانیان کردووە.

هێرشەکەی پێشمەرگە بە پاڵپشتی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی هێزی هاوپەیمانان ئەنجام دەدرێت.  



AM:09:07:30/09/2015