بەپەلە.. پێشمەرگە 22 كم لە حەویجەوە دوورە

پێشڕەوی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە‌و چەندین گوند لەدەستی داعش ئازاد كراوە.

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سپی راگەیاند لە هێرشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە رۆژئاوای كەركوك گوندەكانی عگیدات، سەی خەڵەفە، تەلوەری كۆن، مقەڕی لیوای 47، كەواس‌و شەریكە‌و كۆن لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراوە.

سەرچاوەكەی سپی وتیشی: لە ئێستادا پێشمەرگە تەنها 22 كیلۆمەتر لە حەویجەوە دوورە.

بەوتەی ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە شەڕەكەی ئەمرۆدا ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید‌و برینداربوون.



PM:02:19:30/09/2015