داود ئۆغڵو: پەكەكە‌و داعش جیاوازییان نیە
سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند: "گروپێكی تیرۆریستی ناتوانێت بەوە مەشروعیەت بەدەست بێنێت چونكە لەگەڵ گروپێكی تیرۆریستی دیكەدا شەڕ دەكات، هەر بۆیە هیچ جیاوازییەك لەنێوان داعش‌و پەكەكەدا نیە".
ئەحمەد داود ئۆغڵو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەشدا كە توركیا لە ساڵی 1970وە قوربانی دەستی تیرۆرە‌و تیرۆریزمیش نەتەوە‌و ئایین‌و جوگرافیا ناناسێت.
سەرۆك وەزیرانی توركیا هەروەها وتی: "له‌عێراق له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و بارزانیدا په‌یوه‌ندی زۆر نزیکمان هه‌یه. هیوادارین رۆژێک بێت و ژینگه‌یه‌کی سیاسی ئه‌وتۆ درووستببێت هه‌موو گرووپه جیاوازه‌کان بتوانن پێکه‌وه یان وه‌کو دراوسێ بژین".
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه پێویسته په‌یه‌ده ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی روونبکاته‌وه که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا و په‌که‌که‌دا نییه و گوتی: "چونکه هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی په‌یوه‌ندییان به په‌که‌که‌وه هه‌بێت، ده‌بنه مایه‌ی درووست‌کردنی هه‌ڕه‌شه بۆ ئێمه بۆ تورکیا. ئێمه ناتوانین چاوپۆشی له‌هیچ چالاکییه‌کی تێرۆریستی له‌ودیو سنووره‌کانمانه‌وه له سووریا یان له عێراق بکه‌ین. ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به داعش یان به په‌که‌که‌وه هه‌یه، ببێته جێگه‌ی باس، ئه‌وا تورکیا پارێزگاری له مافی پاراستنی له سنووره‌کانی و ئاسایشی ده‌کات".
PM:02:36:30/09/2015