روسیا بۆ یەكەمجار هێرشی ئاسمانی كردە سەر داعش

باڵوێزی سوریا لە روسیا رایگەیاند كە فرۆكە جەنگییەكانی مۆسكۆ ئەمرۆ هێرشیان كردوەتە سەر مۆڵگەكانی داعش لە خاكی ئەو وڵاتە.

ریاز حەداد، بە ئاژانسی "سپۆتینگ"ی روسی راگەیاند هێزەكانی سوپای روسیا لەمە بەدوا هێرش دەكەنەسەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش‌و بەرەی نوسرە لەسوریا.

هێرشی سوپای روسیا بۆ سەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش لە سوریا لەكاتێكدا كە ئەنجومەنی باڵای پەرلەمانی روسیا (دۆما) ئەمرۆ بەكۆی دەنگ رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی هێزەی سوپا لە دەرەوەی سنورەكانی ئەو وڵاتە دەربڕی.

بەپێی ئەم بڕیارە، ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆكی روسیا دەتوانێت فەرمانی ئۆپەراسیۆنی سوپا لە دەرەوەی سنورەكانی ئەو وڵاتە رابگەیەنێت.



PM:03:42:30/09/2015