یەپەگە داوای چەك لە روسیا دەكات

پاش دەستپێكی هێرشی ئاسمانی روسیا بۆ سەر داعش لە سوریا، فەرمانداری گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای هاوكاری چەك لە روسیا دەكات.

لەمبارەیەوە سیپان حەمۆ، فەرمانداری گشتی یەپەگە بە ئاژانسی سپۆتینگی روسی راگەیاند: یەپەگە ئامادەیە هاوكاری روسیا بكات بۆ شەڕی دژی داعش‌و بەرەی نوسرە لەسوریا‌و داوای لە مۆسكۆش كرد بە پێدانی چەك هاوكاری یەكینەكانی یەپەگە بكات.

حەمۆ داوای لە مۆسكۆ كرد لە هێرشەكانی خۆی تەنیا داعش نەكاتە ئامانج‌و مۆڵگەكانی بەرەی نوسرەش كە سەر بە رێكخراوی ئەلقاعیدن، بۆردومان بكات.

لەلایەكی ترەوە ئیدریس نەعمان، بەرپرسی پەیوەندییە دەرەكییەكانی پەیەدە لە شاری كۆبانی رایگەیاند: كوردی رۆژئاوا ئامادەیە هاوكاری لەگەڵ هەر هێزێك بكات كە دژی داعش شەڕ دەكات.



PM:01:43:01/10/2015