وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەی پێشمەرگە بێسەروشوێن بووەکان ئاشكرا دەكات

‌جەبار یاوەر
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەی ئەو پێشمەرگانە ئاشكرا دەكات كە لەسەرەتای شەڕی داعش تائێستا لەبەرەكانی شەڕ بێسەروشوێن بوون.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: لەسەرەتای شەڕی داعشەوە تا ئێستا 52 پێشمەرگە بێسەروشوێن بوون..

ئەمینداری پێشمەرگە هەروەها سەبارەت بە گرتەی ڤیدیۆیی شەهیدكردنی پۆلێك پێشمەرگە بە باسنیوزی وت: ئێمە بە دواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو پێشمەرگانە دەکەین و ناسنامەکانیان دەستنیشان دەکەین بەڵام ئەو ڤیدیۆیە لە کۆمەڵێک ماڵپەری نزیک لە داعش بڵاوکراوەتەوە ئێمە بەدواداچوونی زیاتر دەکەین”.

وتیشی: ئێمە بەشێکین لە هاوپەیمانی شەڕی داعش پابەندی رێککەوتنامەکانین بەڵام "لە بەرەکانی شەڕ کۆتای هێنان بە چەکدارانی داعش و تۆڵەی تەواوی شەهیدان دەکەینەوە”.

شەوی ڕابردوو30/9/2015 رێکخراوی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) گرتەی ڤیدیۆی 8پێشمەرگەی دیلی بڵاوکردەوە کە بە دڕندانەترین شێوە شەهیدیان دەکات.



PM:01:50:01/10/2015