پارتی به‌شداری له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ناكات
پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت بەشداری لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەدا ناكەن‌و پۆستێك وەرناگرن كە سیادی نەبێت.
نوره‌دین به‌شاره‌تی كارگێڕی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو پارتی پۆستی قائیمقام و 4 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگامان ده‌وێت، هه‌روه‌ها پۆستێك وه‌رناگرین سیادی نه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێتی و گۆڕان پێمان ناده‌ن و نایانه‌وێت ئێمه به‌شداربین و ئێمه‌ش ئه‌وانه وه‌رنه‌گرین به‌شداری ناكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی پارتی له‌هه‌ولێرو دهۆك پۆسته‌كانی حكومه‌تی خوجێیی دابه‌شناكه‌ن و یه‌كێتی و گۆڕان پۆسته‌كانتان پێنه‌داون؟ به‌شاره‌تی وتی: ئێمه له‌هه‌ولێرو دهۆك هه‌موو پۆسته‌كانمان داوه به‌یه‌كێتی و گۆڕان و هۆكاری ده‌ستبه‌كارنه‌بوونیشیان و سستی پرۆسه‌كه بۆ دۆخی هه‌رێم و شه‌ڕی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه، ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری لیپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9ی شاره‌زوور رایگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان غه‌درمان له‌هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه، ئه‌وه ده‌نگی هاووڵاتیانه سه‌نگ قورسایی هه‌موو هێزێك دیاری ده‌كات، (7) لایه‌نی سیاسی رازین به‌پێوه‌ری ده‌نگ و ده‌بێت پارتی بۆچی ناڕازی بێت، له‌كاتێكدا ده‌نگی پێنجه‌می پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه.
وتیشی: له‌هه‌ولێر وه‌كو یه‌كێتی جێگری پارێزگار‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن مافی ئێمه‌یه، له‌دهۆك رێژه‌یه‌كی باش ده‌نگمان هێناوه، كوان كورسیه‌كان؟ بۆچی پارتی له‌وێ یه‌ك پۆستی دابه‌شنه‌كردووه؟ له‌كاتێكدا ئێمه مافی خۆیانمان پێداون له‌هه‌ڵه‌بجه.
PM:05:24:01/10/2015