عەبادی ٤٨ کاتژمێر دەدات بە مالکی

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ماوەی ٤٨ کاتژمێر دەدات بەمالکی تا نووسینگەو بارەگاکانی لەناوچەی سەوز چۆڵ بکات و بگوێزێتەوە.

کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە لە نووسینگەی عەبادیەوە نامەیەک نێردراوە بۆ مالکی و داوای لێدەکات کە هەرچی موڵکی گشتی لایە و تا ئێستا بەکاری دەهێنێت، لە ٤٨ کاتژمێردا رادەستی لیژنە فەرمییەکانی بکاتەوە.

لەنامەکەدا هاتووە ئەمە بەشێکە لەو چاکسازییەی خەڵک داوای دەکات. 



PM:08:28:03/10/2015