"سبەی خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریە"

١٥٠ رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی بڕیاریان داوە سبەی یەک شەممە ١٠/٤ خۆپیشاندانی سەرتاسەری هەرێم سازبکەن.

ئەمڕۆ شەممە ١٥٠ رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی فراوانیان سازکردو تیایدا بڕیاریان دا رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری سازبکەن، وەک ناڕەزایی دەربڕێنێک بەرامبەر دواکەوتنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی کوردستان، لە کاتێکدا ئەو رێکخراوانە لە لێدوان و راگەیاندنەکانیاندا بەهیچ شێوەیەک ئاماژەیان بۆ ئەوە نەکردووە کە ئایا ئەو خۆپیشاندانانە هەولێر و دهۆکیش دەگرێتەوە، یان هەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە. 

ماوەی سێ مانگ زیاترە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووەو ناوبەناو فەرمانبەرانی ناوچەکانی سلێمانی مانگرتن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، بەبێ ئەوەی ئەو چالاکییانە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی هەولێرو دهۆک.



PM:10:48:03/10/2015