توركیا: 17 بارەگای پەكەكەمان بۆردومان كردوە

میدیاكانی سەر بەحكومەتی توركیا رایدەگەیەنن كە فرۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە لەشەوی رابردووەوە تا بەرەیانی ئەمرۆ 17 بارەگانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان بۆردومان كردوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، لە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی شەممەوە تاوەکو کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەم، 9 فڕۆکەی F16ـی تورکیا، 17 بارەگای پەکەکەیان لە ناوچەکانی ھەفتانین و مەتین لە پارێزگای دهۆک و بناری قەندیل لە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان بۆردوومان کردووە.

ئاژانسەکە هەروەها بڵاویکردووەتەوە، کە رۆژی شەممە سوپای تورکیا ھێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە پارێزگای ھەکاری لە باکووری کوردستان ئەنجامداوە و لە پارێزگای قەرسیش، چوار فڕۆکەی جەنگیی F4 بۆردوومانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانی پەکەکەیان کردووە و ”11 ئامانجیان پێکاوە".



PM:03:40:04/10/2015