پەكەكە: بەتۆمەتی پێدانی زانیاریی بەتوركیا موختاری زارگەلی دەستگیر كراوە
پاش ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە ئەنجومەن یان موختاری گوندی زارگەلی لەلایەن پەكەكەوە دەستگیركراوە، وتەبێژی کەجەکە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی هەپەگە بە تۆمەتی هاوکاریکردن و پێدانی زانیاری بە دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئەنجومەنی گوندی زارگەلییان دەستگیرکردووە.
لەمبارەیەوە دەمهات عەگید، وتەبێژی کەجەکە بە NRT ڕاگەیاند: هێزەکانی هەپەگە بە تۆمەتی پێدانی زانیاری بە دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیسماعیل عەبدوڵا، ئەنجومەنی گوندی زارگەلی و دوو کەسی دیکەیان لە بازگەی کوزینە لە بناری قەندیل دەستگیرکردووە، بەڵام لە ئێستادا تەنها ئەنجومەنی گوندی زارگەلی بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە بنکەیەکی هەپەگەدا دەستبەسەرکراوە.
لەلایەكی ترەوە (سیروان رۆژبه‌یانی) قایمقامی شارۆچه‌ی رواندز بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێت: "چونکە موختار و هاووڵاتیانی گوندی زارگه‌لی داوایان له په‌كه‌كه كردووه بنكه و باره‌گاكانی خۆیان له گونده‌كه ببه‌نه ده‌ره‌وه، په‌كه‌كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر هاووڵاتیانی گونده‌كه و ئه‌وه دوو رۆژیشه موختار و دوو له هاووڵاتیانی گونده‌كه‌یان ده‌ستگیر كردوون، براكه‌یان شه‌هید بووه، ده‌ستگیر كراون."
گوتیشی: "ئێستا ئێمه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵداین بۆ ئازادكردنی ئه‌وان و، له‌گه‌ڵ په‌كه‌كەیشدا قسه‌مان كردووه، ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئازادكردنیان داوه، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك دیار نییه".
PM:04:13:04/10/2015