کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی دواخرا

کۆبوونەوەی پێج قۆڵی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دواخرا کە وا ىڕیار بوو رۆژی ١٠/٦ لە سلێمانی سازبکرێت.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیانووە" کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بۆ رۆژی پێنج شەممە دواخرا و پارتی پێشنیازێکی نوێی هەیە و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا دەیخاتە بەردەم لایەنەکان".

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە" پارتی وەڵامێکی ئامادە کردووە بۆ هەر چوار لایەنەکە".

میرانی لەسەرەتای قسەکانیشیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری پارتی، د. دۆژ شاوەیس لەدەرەوەیەو لەرۆژانی داهاتوودا دەگەڕێتەوە کوردستان. ( پێدەچێت ئەمە هۆکاری سەرکی بێت ).



PM:07:34:04/10/2015