عەبادی ناوچەی سەوزی بەڕووی خەڵکدا کردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، ئەمشەو ١٠/٤ ناوچەی سەوزی بەڕووی هاوڵاتیاندا کردەوە.

عەبادی لەکاتی کردنەوەی ناوچەکەدا پێشوازی لە کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی هاوڵاتیان دەکردو بە میدیاکارانیشی راگەیاند" وەک بەڵێنمان دا ناوچەی سەوزمان کردەوەو ئێمەش لەکاتی کردنەوەیدا لەوێ بووین، جەختیش دەکەمەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە هەنگاوەکانی چاکسازی و پاشەکشەی لێ ناکەین لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و وڵاتەکەمان".


ناوچەی سەوز کە زۆربەی فەرمانگە هەستیارەکانی عێراقی تیایە، لە دوای رووخانی رژێمی پێشووە ئەمەریکییەکان ئەو ناوچەیان بەرووی هاوڵاتیاندا داخست و حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراقیش هەمان سیاسیەتی ئەمنیان پەیڕەو کرد، بەڵام ئەمشەو عەبادی ئەو سیاسەتەی شکاند. 



PM:10:30:04/10/2015