چوار لایەنەکە: کۆبوونەوەی ١٠/٨ یەکلاییکەرەوە دەبێت

کۆبونەوەی چوارقۆڵی نێوان گۆڕان و یەکێتی و  کۆمەڵ و یەکگرتوو لەبارەگای یەکگرتوو کۆبوونەوەو لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن و کۆبوونەوەی ١٠/٨ یەکلایی کەرەوە دەبێت.
 
محەمەد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی دوای کۆبوونەوەکە مپ لەکۆنگرەەیەکی رۆژنامەگەریدا سەبارەت بەخۆپیشاندان و مانگرتنی فەرمانبەران ڕایگەیاند " وەک چوار لایەنەکە پشتگیری تەواوی سەرجەم داخوازیەکانی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران دەکەن".
 
سەبارەی بەکۆبونەوەی پێنج قۆڵیش کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لەشاری سلێمانی ئەنجام بدرێت، ناوبراو وتی"لەدوای کۆبونەوەکەو وەرگرتنی وەڵامی پارتی بۆ پێشنیازەکانمان، ھەڵوێستی خۆمان لەسەر بەردەوام بوون یان بەردەوام نەبوون لەکۆبونەوەی پێنج قۆڵی ڕادەگەیەنین".
محەمەد ئەحمەد ئەندامی وەفدی دانوستانکاری یەکگرتووی ڕایگەیاند: تاوتوێی سێ بابەتی سەرەکیمان کرد، یەکەمیان  بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و ئەو ئاڵۆزیانەی ئێستا لەئەنجامی ململانێی لایەنە سیاسیەکان دروستبووە".

سەبارەت بە خاڵی دووەمیش ناوبراو وتی " دووەمیش وەک چوار لایەنەکە چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی پارتی و بەنوسراو دەکەن".

سەبارەت بەخاڵی سێیەمیش محەمەد ئەحمەد جەختی لەسەر گەڕانەوەی رۆڵی پەرلەمان کردو وتی " پەرلەمان تاکە دەزگای شەرعی یاسادانانی ھەرێمی کوردستانەو دەبێت پەرلەمان ئەکتیڤ و چالاک بێت و ناکرێت وەزیرەکان ڕێگریان لێ بکرێت بۆئەوەی بچنە بەردەم پەرلەمان، چونکە ھەر لەپەرلەمانەوە متمانەیان پێ دراوە، دەبێت کارئاسانیش بۆ ئامادەبوونیان لەبەردەم پەرلەمان بکرێت".
 


 



PM:01:27:05/10/2015