سێكس لە ئوتومبێلدا ئەم زیانەی هەیە

زۆرن ئەو كەسانەی بەهۆی نەبونی جێگاوەن یاخود بەهەر هۆكارێكی دیكە بێت سێكس لە ئوتومبیلدا ئەنجام دەدەن، بەپێی توێژینەوەكانیش ئەو كردارە لەنێو ئوتومبیلدا زیانی هەیە.

بەڕای پسپۆڕەكان زۆرجار كچ و كوڕ لە دەشت و شاخ و دەرەوەی شاردا پەیوەندی سێكسی ئەنجام دەدەن، بەڵام لەو كاتەدا بەهۆی بێئاگاییەوە، زۆرجار ئوتومبیلەكانیان توشی ڕووداو دەبێت و چندین كەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە یاخود توشی كەم ئەندامی بوون.

پسپۆڕەكان داوا دەكەن كە باشترە پەیوەندی سێكسی لە نێو ئوتومبیلدا ئەنجام نەدرێت، بۆ ئەوەی لەو مەترسیانە بەدووربن.

بەپێی ئامارەكان لەكۆی پێنج كەسی بەریتانی، كەسێكیان لەنێو ئوتومبیلدا كاری سێكسی ئەنجام دەدەن، لە ئیتاڵیش بەهۆی زۆری ئەو كارەوە بڕیار دراوە، بە قەدەغەكردنی پەیوەندی سێكسی لە نێو ئوتومبیلدا، بەو پێیەی ئەوە دیاردەیەكی نەشیاوە و لەگەڵ ئادابەكانی كۆمەڵگادا ناگونجێت.



PM:03:24:05/10/2015