ئەندامی فراکسیۆنی زەرد، د. سیراج خەیلانی دەڵێت" چوار لایه‌نه‌كه په‌رله‌مانیان پێ له جه‌ماوه‌ر گه‌وره‌تره! هه‌روه‌ك به دوو بژارده‌كه‌یاندا دیاره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی پشتیان له گشت دروشم و قسه‌كانی دوێنێیان كردووه و خه‌ریكن له بیر خۆیان و خه‌ڵكی ده‌به‌نه‌وه".
د. سیراج خه‌یلانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "له دوا كۆبونه‌وه‌ی پێنجقۆلییەکەدا چوار لایه‌نه‌كه به دوو بژارده گه‌ڕانه‌وه به حسابی خۆیان ده‌بێ پارتی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت؛ یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له نێو خه‌ڵکەوە بەو مەرجەی ده‌سته‌ڵاتەکەی په‌رپووت بكرێت! یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌ماندا به ته‌واوی ده‌ستەڵاته‌كانیه‌وه! جا تایبه‌ت به بژارده‌ی یه‌كه‌میان خه‌ڵكێك ده‌پرسی ئایا ئه‌مه بۆ ڕێزگرتنه له خه‌ڵك كه بانگی سه‌ر سندوقی ده‌نگدانی بكه‌یت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی بێده‌سته‌لات! ئایا به‌م پێشنیاره چ ڕیزێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌مینیته‌وه؟ چونكه گه‌ر سه‌رۆك هه‌ڵبژێراوی ده‌ستی خه‌ڵک بێت و ده‌سته‌ڵاتیشی نه‌بێت هیچ مانایه‌ك نه بۆ شه‌رعیه‌تی گه‌ل دەمێنێتەوە و، نەیش بۆ پرۆسه‌ی هەڵبژاردن؛ شه‌رمه ده‌نگی ١١١ په‌رله‌مانتاریان لا گه‌وره‌تر بێت له ده‌نگی ملیۆنان خه‌ڵكی ئه‌م كوردستانه، کەچی ئه‌و په‌رله‌مانه خۆی به‌رهه‌می ده‌ستی خه‌ڵكه. ئاخری ده‌ركه‌وت كه ئه‌وان متمانه‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانیان پێ له متمانه‌ی خه‌لك و هاووڵاتی گه‌وره‌تره؛ سه‌یرتر له‌مه ئه‌وه‌یه تا دوینێ به‌شیك له‌م چوار لایه‌نه باسی شه‌رعیه‌تی گه‌ل و جه‌ماوه‌ریان ده‌كرد كه ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی بڕیاردان بێت".
هەروەها د. سیراج خێلانی دەڵێت"بەڵام وا دیاره ئه‌مڕۆ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی پشتیان له گشت دروشم و قسه‌كانی دوێنێیان كردووه و، خه‌ریكن له بیر خۆیان و خه‌ڵكی ده‌به‌نه‌وه، به‌ڵام دڵنیا بن كه خه‌ڵك زۆر له‌وه وریا و وشیارتره و، هه‌موو به‌ڵێن و قسه ئه‌فسوناوییه‌كانیان له‌بیر ماوه؛ ده‌زانن گشتی به‌مه‌به‌ست بووه."
خه‌یلانی دەشڵێت "ئاخری خه‌ڵك بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌مڕۆ گوڕانخوازی ته‌نها بریتییه له گۆڕینی دروشمه‌كانی دوێنی و، به‌كه‌م‌سه‌یركردنی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر و، خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاره‌تی و، سڕینه‌وه‌ی ده‌ستە چه‌ورەکەیان به خه‌ڵكی تر!"