وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی سەرۆکی لیژنەی دارایی د. عێزەت سابیر دەداتەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەبێت داوای لێبوردن بکات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێردراوە، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وه‌ڵامی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی داوه‌ته‌وه و لێدوانەکانی ئەو په‌رله‌مانتاره بێ بنه‌مان و خه‌یاڵی ناوزەد دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ته‌واوی بانگه‌شه و وته‌كانی د. عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌تده‌كاته‌وه كه له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری "میلله‌ت پرێس" له‌به‌رواری 4/10 دا ووتبووی گوایا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به مه‌به‌ستی سیاسی سێ ملیار دۆلاری له ناو بانكێكدا هه‌ڵگرتووه و نایدات به وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه".
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك كه وه‌رگیراوه و گه‌یشتووه‌ته بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی، كه له خشته‌ی هاوپێچ به ووردی روونكراوه‌ته‌وه، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا بۆ رێكخستن و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لەوە کراوە "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا، داوا له به‌ڕێز د. عیزه‌ت سابیر ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ داوای لێبووردن بكات، یاخود ده‌بێت به‌ڵگه‌ی پێوست بخاته‌ڕوو له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌هه‌ڵه‌یه‌ی كه بڵاوی كردۆته‌وه".
وەزارەتی ناوبراو هەق دەدات بەخۆی "ئه‌گه‌ر د. عێزەت سابیر ئه‌مانه‌ی نه‌كرد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان دوو دڵ نابێت له تۆماركردنی داوای یاسایی دژی ئه‌و په‌رله‌مانتاره".