لەناوچەکانی سەوزو شین بایکۆتە، لەناوچەکانی زەرد دەوامە

کۆبوونەوەی دوێنێ یەکێتی مامۆستایان لەگەڵ وەزیری پەروەردە لەسەر راوەستانی خۆپیشاندانەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی تری ئەو دووپارێزگایە نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک.

لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری پەروەردە داوای کرد  بایکۆت و خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و هەڵبجەو رانیەو گەرمیان رابگیرێت و دەستبکرێتەوە بەدەوام، بەڵام ناوچەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رەتیان کردەوە کە بایکۆت و مانگرتن و خۆپیشاندانەکانیان هەڵگرن و بەردەوام دەبن لەسەر ناڕەزاییەکانیان.

ئەمڕۆش ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەوام نابێت و بایکۆت کردن بەردەوام دەبێت، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەو نارەزایەتیەی ئەو دوو پارێزگایە دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر و دهۆک، یان وەک دوێنێ دەمێنێتەوە.



AM:08:53:06/10/2015