وتەبێژی حکومەت بۆ د.عێزەت سابیر: بڕۆ لە جێگری سەرۆکی حکومەت بپرسە

لەسەر لێدوانەکەی د. عێزەت سابیر کە وتبووی یەک ملیار و نیو پارەی حکومەت لە بانکی کوردستانە، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەت دەڵێت" دەبوایە پرسیارت لە بەرێز جێگری سەرۆک وەزیران بکردایە کە هاوبەشێکی کارای حکومەتە".

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وەڵامی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەداتەوەو دەڵێت" ''سه‌رله‌به‌ری ئه‌و لێدوانه‌، درۆیه‌كی گه‌وره‌ی زه‌قی شاخداره‌ و چه‌واشه‌كارییه‌كی ڕوون و ئاشكرایه‌.''

دزه‌یی، وتیشی: ''هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و بو‌ختان و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و، یاریكردن به‌ وشه‌ و ژماره‌كان بۆ ورووژاندنی ڕای گشتی، كارێكی نابه‌رپرسانه‌یه‌. به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ش بدات، ده‌بوایه‌ پرسیارێكی له‌ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بكردایه‌ كه‌ هاوبه‌شێكی كارای حكوومه‌ته‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر ڕاستییه‌كانی بۆ ڕوون ببێته‌وه، چونكه‌ به‌ڕێزیان كه‌ له‌ هه‌مان حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی، ئاگاداری هه‌موو شتێكی حكوومه‌ته‌، به‌تایبه‌تیش پرسی دارایی و داهاته‌كان.''

عێزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دوو رۆژ لەمەوبەر وتی‌ ملیارێك و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار پاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تییه‌، به‌ڵام حكوومه‌ت مووچه‌ نادات و ئەو پرسەش پەیوەندی بە پرسی دانانەوەی سەرۆکی هەرێمەوە هەیە.



AM:09:35:06/10/2015