نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگارەکان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر خۆپیشاندانەکان‌و دواکەوتنی مووچەو دابەزاندنی دەسەڵاتی دارایی بۆ پارێزگاکان لەگەڵ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ١٠/٦ جگە لەباسکردنی خۆپیشاندانەکانی فەرمانبەران و قەیرانی ئابوری، قسە لەسەر دابەزاندنی دەسەڵاتی مادی بۆ پارێزگاکان دەکرێت.

سەبارەت بەو دەسەڵاتانە، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کەدوای یەکگرتنەوەی حکومەتی هەرێم لە سالی ٢٠٠٦ ەوە هەرچی داهاتی فەرمانگەکانی پارێزگاکانە دەچوونەوە بۆ وەزارەتی دارایی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ حکومەت بڕیار لەسەر دابەزاندنی ئەو دەسەڵاتانە دەدرێت.

کۆبوونەوەکەی پارێزگارەکان لەگەڵ حکومەت، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی و وەزیری ناوخۆ و وەزیری سامانە سروشتیەکان و وەزیری پێشمەرگە بەشدار دەبن.    



AM:10:37:06/10/2015