داوای مانگرتنی سەرجەم پەرلەمانتارانی كوردستان دەكرێت

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان لە نوسراوێکدا داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکەن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە بارودۆخی ئێستای هەرێم مانگرتن رابگەیەنن.

لەو نووسراوەدا کە ئاڕستەی سەرجەم پەرلەمانتاران کراوە، هاتووە "لە چوارچێوەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارییەتی بە سێ خاڵ داواکانمان دەخەینە ڕوو کە داواکاری و پێویستی گشتی خەڵکی ناڕازی کوردستانیشە دەیخەینە بەردەستان".

نوسراوەکە ئەندامانی پەرلەمانی بانگێشتکردووە بۆ مانگرتن لە هۆڵی "پەناگیری" لە دوای دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان.

نوسراوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژەی بە سێ خاڵ كردووە و لە خاڵی یەکەمدا دەڵێت "پەرلەمانی کوردستان ناوەندی چارەسەری یاسایی و کۆکەرەوەی هەموو ڕەنگە سیاسیەکانە، پاراستنی شکۆی پەرلەمان و پێشێلکردنی یاساکانی ئەرکی هەموو هێز و لایەنێکی سیاسییە".

لە خاڵی دووەمی نوسراوەکەدا باس لە ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی لە سێکتەرەکانی نەوت و درووستکردنی ئەو دامەزراوە نەوتیانە دەکات کە بە پێی یاسا درووستبوون و ڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن لە داهاتی ناخۆش بەشێکی دیکە لە خاڵی دووەم.
هەروەها نوسراوی ئەو پەرلەمانتارانە لە خاڵی سێییەمدا باس لە درووستکردنی فشارێکی مەدەنی دەکات بۆ مافەکانی هاوڵاتیان.



PM:02:49:06/10/2015