چوارلایەنەکە لە سلێمانی كۆبوونەوە

سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم‌و كۆبوونەوەی سبەینێ لەگەڵ پارتی، كەمێك پێش ئێستا هەر چوار لایەنی سیاسی (گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی، هەر چوار لایەنی سیاسی لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا دوا هەڵوێستی خۆیان لەسەر كۆبوونەوەی سبەینێ لەگەڵ پارتی كە بڕیارە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت یەك دەخەن.

لە کۆبوونەوەی پێشتردا چوار لایەنە سیاسییەکە دوو بژاردەیان لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم ئاراستەی پارتی کرد و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا پارتی وەڵامی لایەنەکان بداتەوە.



PM:05:04:07/10/2015