بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند
ئەمرۆ بارزانی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و بازرگانی هه‌نگاریا هەڵوێستی خۆی لەسەر بەشداری روسیا لە شەڕی داعش لە عێراق راگەیاند
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شاری دهۆك، (مه‌سعود بارزانی) پێشوازی له(پیتێر سیارتۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و بازرگانی هه‌نگاریا‌و شاندێكی یاوه‌ری كرد، بارزانی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ر‌و ئاواره‌كان ڕایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئه‌وروپایه‌و قه‌یرانی ئابوری‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌ش، پێویسته كار بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كان بكرێت، نه‌ك ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كاندا بكرێت.
بارزانی سه‌باره‌ت به‌دواین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی گروپی تیرۆرستی داعش وتی:"له‌ڕووی عه‌مه‌لیه‌وه باری قورسی شه‌ڕی تیرۆر له‌سه‌ر شانی پێشمه‌رگه‌یه‌و هێشتا جیهان وه‌ك پێویست به‌ڕووی ئه‌و دیارده ترسناكه‌دا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ناشكرێت تیرۆر وه‌ك كارتێكی فشار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌كاربهێنرێت".
مه‌سعود بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانیه‌كانی ڕوسیا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا خسته‌ڕوو ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و ڕێكه‌وتن له‌نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمانیی دژی تیرۆر‌و ڕوسیا نه‌بێت، ئه‌وا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت‌و سه‌قامگیریی له‌ناوچه‌كه‌دا نایه‌ته‌دی.
PM:08:44:07/10/2015