حكومەت لەبارەی داخستنی فەیسبوك لە هەولێرو دهۆك روونكردنەوە دەدات
ئەمرۆ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە هەولێرو دهۆك داخراو سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی هۆكارەكەی بۆ خۆپیشاندانەكانی رۆژانی رابردوی دەگەرێنێتەوەو حكومەتی هەرێمیش لەمبارەیەوە روونكردنەوە دەدات.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك داخراو سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی بە سپی راگەیاندبوو كە پێدەچیت داخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیوەندی بەهەلومەرجی سیاسی و خۆپیشاندانەکانەوە هەبێت.
لەمبارەیەوە کاروان ڕەزا بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم، لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕەتیکردەوە، بەھۆی ململانێ سیاسیی و ئاڵۆزیەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچەکانی سلێمانی و ھەڵەبجەوە، لەھەریەک لەپارێزگاکانی ھەولێرو دھۆک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕابگیرێن.
وتیشی:"تەنھا دەنگۆیە بڵاودەکرێتەوەو ھیچ کۆمپانیایەکی بواری ئینتەرنێتیش ناتوانێت، بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن کارێکی لەو شێوەیە بکات".
بێ ئاگایی خۆیشی لەسەرجەم دەنگۆکان نیشانداو وتی:"موستەحیلە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەھۆی ململانێ سیاسیەکانەوە لەھەولێرو دھۆک دابخرێن".
AM:10:12:11/10/2015