پارتی: ده‌بێت خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ نه‌وشیروان بخه‌نه قه‌فه‌زی تاوانه‌وه
بەرپرسێكی پارتی دەڵێت "نەوشیروان مستەفاو گۆڕان ده‌ستیان هه‌بووه له خۆپێشاندانه‌كان" و جەختیش دەکاتەوە کە، "ده‌بێ خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ نه‌وشێروان مشته‌فا بخه‌نه ناو قه‌فه‌زی تاوانه‌وه".
نه‌جات حه‌سه‌ن، به‌رپرسی لقی 11ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان له رانیه، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی حیزبەكەی وت: "ئێمه وه‌كو پارتیی دیموكراتی كوردستان، حزبێكی مه‌ده‌نی و سیاسین له‌پێناوی خزمه‌تی خه‌ڵك لێره خه‌بات ده‌كه‌ین، به‌شدار نین له هیچ ئۆرگانێكی ئیداری و به‌رێوه‌بردن له‌م ناوچه‌یه، خه‌ڵك ئه‌گه‌ر داواكارییهكیشی هه‌بێت، با بچێت له قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی داوا بكات، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌فكاری ره‌شیان به شێوه‌یه‌ك ئاراسته ده‌كه‌ن، تا جه‌ماوه‌ر چه‌واشه بكه‌ن و، قۆناغهكهیشیان گه‌یانده ئێستا كه بووه هۆی سووتاندنی چوار باره‌گای سنوورەکەمان (باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی ڕاپه‌ڕین، باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزی، باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، باره‌گای رێكخراوی ژاراوه).
پێوه‌ست به‌و هەڵمەتی باره‌گا سووتاندنەیش، (نه‌جات حه‌سه‌ن) گوتی: "ئه‌مه لاساییكردنه‌وه‌ی داعشه، ته‌نیا داعش ئه‌م كارانه ده‌كات، یانی كادره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌قڵیه‌تی سه‌رشێتانه‌ی (نه‌وشێروان مسته‌فا)، ئاگركردنه‌وه و سووتاندن و كوشتنه، چونكه تاوه‌كو ئێستا و به‌هۆی ئه‌و ئاژاوه و شه‌ڕه به‌رد و داروهشانانیانەوە، بیستویه‌ك كه‌س له كادرانمان بریندار بوون."
به‌رپرسی لقی 11 ده‌شڵێت، "به‌داخه‌وه پاش ئەوەی باره‌گاكانمان ڕادەستی ئیداره‌ی قه‌ڵادزێ کرد، کە قایمقام و پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش لەوێ ئامادە بوو، له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی پارێزگاری لێ بكه‌ن، تاڵان كران و سووتێنران، به هه‌مان شێوه ژاراوه و سهنگهسهریشمان هەر به ره‌سمی ته‌سلیمی ئه‌وانمان كرد."
(نەجات حەسەن) ئاماژەی دا بەوەی کە، ڕاستە کەموکورتی هەیە، بەڵام هەموو حیزبەکان بەشدارن لەو کەموکورتییە و، گوتیشی: "بۆ خۆپیشاندەران تەنیا داوایان لە پارتییە، بۆ داوا لە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ناکەن کە ئەوانیش لە حکوومەتدان، خۆ پارتی لە ئەنجوومەنی وەزیران تەنیا 5 وەزیری هەیە و کەمینەیە."
ئەو وێرای ئەوەی کە پەیامی پارتی بە پەیامی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ناو برد و، وەک سەرکردایەتیی پارتی‌یش هەمیشە جەختی لێ دەکاتەوە، گوتی: "پەیامی ئێمە هەمیشە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام بەداخەوە کە ئەم بەزمەیان نایەوە و ئەوان دەبێ وەڵامی ئەم شەهید و بریندارانەیش بدەنەوە، کە بە هۆی سیاسەت و پیلانە چەوتەکانیان تێدا چوون".
(نه‌جات حه‌سه‌ن) باوەریشی وایە، "ئه‌وان داوێكیان داناوه، خۆیان پێیان كه‌وتووەته ناویەوە و ناشتوانن خۆیانی لێ ده‌رباز بكه‌ن؛ به‌داخه‌وه خۆیان بچووك كرده‌وه و ئه‌قڵیه‌تی پارتیبوونیان گه‌وره‌تر كرد، به‌ڵام ئه‌وان چونكه ئه‌قڵیه‌تێكی ناوچه‌گه‌رییان هه‌یه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆیان، مه‌به‌ستم بزوقتنهوهی گۆڕانه."
PM:02:59:11/10/2015