هێمن هەورامیش گۆڕانی دەرکرد

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی، هێمن هەورامیش وەزیرەکانی گۆڕانی لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی دەرکرد.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا دەڵێت" وەزیرەکانی گۆڕان چیدیکە بەشێک نین لە حکومەت".

هێمن هەورامی لەدرێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت" بزووتنەوەی گۆڕان پابەند نەبووە بەرێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت و دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان جوڵاوەتەوە".

دوای بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی، ئەم پۆستەی هەورامی یەکەم لێدوانی بەرپرسێکی پارتیە لەسەر ئەو کێشە نوێیە.
 




PM:11:38:11/10/2015